لەبارەی بەرزبوونەوەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە بازاڕەکاندا روونکردنەوە دەدرێت


وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئایاری 2026، عەتا محەمەد، وتەبێژی کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئەو گومرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دایناوە بۆ بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بە تایبەت تەماتە نرخەکان کەمێک بەرزدەکاتەوە لە بازاڕەکاندا، بەڵام بەوجۆرە نییە کە بارگرانی لەسەر هاوڵاتییان دروستبکات".


له‌ رۆژی 15ی ئایاره‌وه‌ هاورده‌كردنی ته‌ماته‌ بۆ هەرێمی کوردستان بۆ یه‌ك كیلۆی 750 دینار باجی ده‌خرێته‌سه‌ر و باجه‌كه‌ تا 1ی مانگی 11 به‌رده‌وام ده‌بێت.

لەبارەی رێگەوبان و هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بۆ هەرێم عەتا محەمەد وتی، "رێگەوبان بۆ هاوردەکردنی بەرهەمەکان زۆرباشە، تەنها لەبەر بەرژەوەندی جوتیارانی هەرێم رێگە بە هەندێک بەرهەم نادرێت هاوردە بکرێن".

وتیشی، "بە گشتی بازاڕ زۆر باشە و نرخی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان گونجاون".


PM:02:04:17/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت