لەبارەی ئەو دەنگە بەرزە لە سلێمانی بیسترا روونکردنەوە دەدرێت


وێستگەنیوز-

کەمێک پێش ئێستا لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەنگێکی بەهێز بیسترا و دەزگای ئاسایشی هەرێم لەوبارەیەوە روونکردنەوە دەدات.


عەقید کارزان شێرکۆ، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، "دەنگە بەهێزەکانی کەمێک پێش ئێستای سلێمانی پووچەڵکردنەوەی درۆنێکی کۆن بووە لە گوندی قازان".

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، "هاوڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە هیچ مەترسییەک لە ئارادا نییە".


PM:09:31:16/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو