مامۆستا سۆران عەبدولکەریم: تووشی هەوکردنی کڕکڕاگە بووم لەلای راستی قوڕگم و وەک چارەسەرێک نابێت بۆ ماوەیەک قسە بکەم
وێستگەنیوز-
مامۆستا سۆران عەبدولکەریم، مامۆستای ئایینی لەبارەی نەخۆشییەکەی روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، "لە ئێوارەی ڕۆژی جەژنەوە لە پڕ قوڕگم توشی ئازارێکی زۆر قورس بوو، ئازارەکەم بە شێوەیەک بوو، وەک بڵێی پارچەیە ئاگرە قوڕگم دەسوتێنیت، زۆر گوێم نەداپێی تەنها حەبی ئلتیهاب و ئازارم بەکاردەهێنا، ئەوە بوو بۆ هەر شەوی جەژن بەسەیارەی خۆمان سەفەری عومرەم کرد، ئەو 10 rۆژەی لە عومرە بووم وە هەتا هاتمەوە، ئازارم بە هیچ ئازار شکێنێ ناشکا".
ئاماژەی بەوەکردووە، "کە هاتمەوە کوردستان سەردارنی چەندین دکتۆری باشم کرد، سەرەتا دکتۆر ( ئەیوب باقر ) دوو جار نازووری بۆکردم هیچ دەرنەکەوت، پاشان تیشکی CT SCAN یان بۆ کردم ، لێرەدا دکتۆرەکان هەستیان بە گرفتێ کرد لە لای ڕاستی قوڕگم دروست بووبێ ، پاشان تیشکی سۆنەر Neck Doppler ultrasound بۆ کردم، زياتر ئەم پشکنینە بۆ دەماری مل ئەکرێت ، ئاخر پشکنین MRl یان بۆ کردم ، لەم پشکنینە دەرکەوت تووشی هەوکردنی کڕکڕاگە (Chondritis) و ئەستووربوون (Edema) لە لای راستی ئەو کڕکڕاگەیەدا هەیە کە پێی دەوترێت "کڕکڕاگەی دەرەقی ، ئەوەی تا ئێستا هەیە الحمد للە نیشانەی خراپی وەک شێرپەنجەم نییە".
دەشڵێت، "دوای ئەوەی هەموو شت لە پشکنینەکان بەمجۆرە روون بووەوە، کردمیانە سەر چارەسەر و دەرمان، پێیان راگەیاندم کە نابێت قسە بکەم تا ئەوکاتەی باش دەبم، من هەموو رێنمایەکانم جوان جێبەجێ کرد، لە ئێستادا الحمد للە ئازارم کەمترە، بەڵام ناتوانم قسە بکەم دەنگم بە حاڵ دەردێت".
PM:04:36:16/05/2026
ئهم بابهته 64
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت