موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دارایی رایگەیاند، سبەی یەکشەممە موچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی یەک شەممە 17ی ئایار، موچەی مانگی چواری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەهەمان رۆژدا موچەی مانگی چواری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لەدوای1ـی تەمموزی 2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.


PM:03:44:16/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت