كه‌شناسی هه‌رێم كه‌ش و هه‌وای دوو رۆژی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران ده‌بارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی ئایاری 2026 ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له هه‌ندێك ناوچه ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو ، له كاته‌كانی به‌یانی له ناوچه شاخاوییه‌كانی پارێزگای دهۆك و ئیداره‌ی زاخۆ نمه باران ده‌بێت پاشان له كاته‌كانی دوایی نیوه‌ڕۆ كاریگه‌ری باران بارین زیاد ده‌كات له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم باران بارین ده‌بێت كه هه‌ندێك كات پێشبینی ده‌كرێت باران بارین به شێوه‌ی تاوه باران و هه‌وره بروسكه بێت ، هه‌روه‌ها له هه‌ندێك ناوچه ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵ و خۆڵ باران هه‌یه به تایبه‌تی له به‌شێكی سنووری پارێزگای هه‌ولێر و ناوچه ده‌شتاییه‌كانی باشووری هه‌رێم و سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگای كه‌ركوك .".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بنه‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. خێرایی با مامناوه‌ند ده‌بێت (10 – 20 )كیلۆمه‌تر ده‌بێت و هه‌ندێك كات چالاك ده‌بێت بۆ سه‌رووی 30 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین له‌نێوان 7-9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و له‌و ناوچانه‌ی تۆزوخۆڵ هه‌یه كه‌م ده‌بێته‌وه بۆ كه‌متر له 5 كیلۆمه‌تر".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ شه‌ممه 16- 5- 2026 ن ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی سوك له كه‌شدا , هه‌روه‌ها له كاته‌كانی دوایی نیوه‌ڕۆ له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم ئه‌گه‌ری باران بارین هه‌یه كه هه‌ندێك كات به شێوه‌ی تاوه باران و هه‌وره بروسكه ده‌بێت".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه به (2 – 3 ) پله به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ. خێرایی با مامناوه‌ند ده‌بێت (10 – 20) كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین له‌نێوان (6 – 8) كیلۆمه‌تر ده‌بێت ".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی بۆ سبه‌ی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر : 28 پله‌ی سیلیزی
پیرمام : 25 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 25 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : 14 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 26 پله‌ی سیلیزی
چه‌مچه‌ماڵ : 29 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 25 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 37 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 28 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 35 پله‌ی سیلیزی
PM:12:58:15/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت