قوباد تاڵه‌بانی: ده‌مانه‌وێت چیرۆکەکانی ئێمەش لەڕێی سینەماوە بە خەڵکی جیهان بگات
وێستگه‌نیوز –
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند له‌ڕێگه‌ی كۆمیسیۆنی فیلمی كوردستانه‌وه گه‌وره‌ترین فه‌ندی فیلمیان راگه‌یاندووه، ده‌شڵێت: "ده‌مانه‌وێت چیرۆکەکانی ئێمەش لەڕێی سینەماوە بە خەڵکی جیهان بگات".
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسی:
*بۆ دووه‌مین جار له‌سه‌ر یه‌ك به‌شداریمان كرد له فێستیڤاڵی فیلمی كان.
*له رێگه‌ی كۆمیسیۆنی فیلمی كوردستانه‌وه گه‌وره‌ترین فه‌ندی فیلمی كوردستان‌مان راگه‌یاند.
*ده‌مانه‌وێت ده‌رگای كوردستان به‌ڕووی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلم بكه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها زه‌مینه بۆ هاوكاری له‌نێوان سینه‌ماكارانی كوردستان و كۆمپانیا و ناوه‌نده سینه‌ماییه‌كانی جیهان بڕه‌خسێنین بۆ ئه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانی ئێمه‌ش له‌ڕێی سینه‌ماوه به خه‌ڵكی جیهان بگات.
*له كان، په‌یامێكی ڕوونمان هه‌بوو: كوردستان زیاتره له ململا‌نێكان و ئه‌و تراژیدی و كاره‌ساته گه‌ورانه‌ی به‌سه‌ریدا هاتوون.
*ئه‌م خاكه، خاكی داهێنان و خۆڕاگری و چیرۆكه نائاساییه‌كانه. ته‌نانه‌ت له كاتی شه‌ڕ و ناسه‌قامگیریشدا، ئێمه ڕێگای بنیاتنان و داهێنانمان هه‌ڵبژاردووه.
PM:05:35:14/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت