له پێكنه‌هێنانی حكومه‌تدا، هه‌رێم پێش قه‌یرانه مێژووییه‌كه‌ی به‌لجیكاش ده‌كه‌وێت
وێستگه‌نیوز –
قه‌یرانی پێكنه‌هێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركرد بۆ دووروودرێژترین ماوه‌ی پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت له دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه.
به‌پێی داتاكان، به‌لجیكا له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2010وه ماوه‌ی 541 ڕۆژ به‌بێ پێكهێنانی حكومه‌ت مایه‌وه، ئه‌م ژماره‌یه‌ش له‌لایه‌ن ئینسایكلۆپیدیای گینسه‌وه به درێژترین ماوه دیاریكراوه بۆ پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت له‌كاتی ئاشتیدا.
هه‌ر به‌پێی داتاكان له هه‌رێمی كوردستان 570 رۆژ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌ماندا تێپه‌ڕیوه كه له 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2024 ئه‌نجام درا به‌بێ ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا (مانگی ئایاری 2026) كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت.
به‌پێی داتاكان حاڵه‌تی چه‌قبه‌ستوویی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی ماوه‌كه‌ی به‌لجیكاشی به مانگێك تێپه‌ڕاندووه بۆ پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت و په‌كخستنی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار.
PM:05:19:13/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 68
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت