تۆماركردنی منداڵانی خوار 12 ساڵ له پسووڵه‌ی خۆراكی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستپێده‌كات
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانیی هه‌رێم رایگه‌یاند كه پڕۆسه‌ی زیادكردنی ناوی منداڵانی ته‌مه‌ن 1 بۆ 12 ساڵ بۆ ناو پسووله‌ی خۆراكی ئه‌لیكترۆنی له سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌ستیپێكردووه، داواش له هاووڵاتییان ده‌كات له رێگه‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنێكی تایبه‌ته‌وه ناوی منداڵه‌كانیان تۆمار بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ی ئایاری 2026، نه‌وزاد شێخ كامل، به‌رێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان بۆ به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی پسووڵه‌ی خۆراك، قۆناغێكی نوێی پڕۆسه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
نه‌وزاد شێخ كامیل ده‌ڵێت: "هاووڵاتییانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری، ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین و هه‌موو قه‌زا و ناحیه‌كانی سه‌ر به‌م سنوورانه؛ ده‌توانن له رێگه‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنی تایبه‌تی پسووله‌ی خۆراكه‌وه ناوی منداڵه‌كانیان (له ته‌مه‌نی 1 بۆ 12 ساڵ) زیاد بكه‌ن".
وتیشی: "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته ئه‌م مه‌رجانه جێبه‌جێ بكرێن، منداڵه‌كه خاوه‌نی كارتی نیشتمانی بێت و نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستان بێت".
نه‌وزاد شێخ كامیل داوای له هاووڵاتییان كرد به زووترین كات ناوی منداڵه‌كانیان تۆمار بكه‌ن تاوه‌كو له خزمه‌تگوزارییه‌كانی پسووله‌ی خۆراكی ئه‌لیكترۆنی سوودمه‌ند بن.
راشیگه‌یاند كه "ئه‌م هه‌نگاوه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی سیسته‌می دابه‌شكردنی خۆراك و دڵنیابوونه‌وه‌یه له‌وه‌ی هه‌موو شایسته‌كان هاوكارییه‌كانیان پێده‌گات".
PM:04:48:13/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت