پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە بە ئۆتۆمبێل دوو هاوڵاتی شێلاو بوو
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی
پارێزگای سلێمانی رایگهیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەتی سەر بە بەشی پۆلیسی
ناوشار/ ڕۆژئاوا ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە بە ئۆتۆمبێلەکەی دو کەسی شێلاو
دواتر هەڵهات.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی
پارێزگای سلێمانی ئهمڕۆ چوارشهممه 13ی ئایار له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، شەوی ڕابردو ئۆتۆمبێلێک
لەناو ناحیەی عەربەت دو هاوڵاتی شێلاو دواتر هەڵهات، کە برینی یەکێک لەهاوڵاتییەکان
سەختە.
ئاماژەی بهوهشكرد،
بڕیاری دادوەر بۆ روداوەکە وەرگیراو دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکانیان
دەستپێکرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی
پارێزگای سلێمانی دهڵێت، لەماوەی کەمتر لەکاتژمێرێکدا توانرا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە
بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەتەوە دەستگیربکرێت و دەستبگیرێت
بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا.
ئهوهش خراوهتهڕو،
لەئێستادا تۆمەتبار (س، ل، ع) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (23) لەیاسای هاتوچۆ
راگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
PM:02:59:13/05/2026
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت