"کۆد بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان دەكرێت"
ئەمیر حەسەن، وێستگەنیوز-
پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی
ئەوەی دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و ماتۆرسكیلدا دەگیرێت، سەرچاوەیەكی ئاگادار
رایگەیاند كە لە دەڤەری راپەڕین كۆد بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان دەكرێت و دەتوانن كڕین
و فرۆشتنی پێوە بكرێت.
سەرچاوەیەكی ئاگادار
بە وێستگەنیوزی راگەیاند كە لیژنەی ئەمنی ئیدارەی راپەرین لە هەوڵی چارەسەری گرفتی
ئۆتۆمبێلە بیسەرەتاکاندایە و بڕیارە لە ئاسایشی راپەڕین كۆد بۆ ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان
بكرێت.
سەرچاوەكە وتیشی:
خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەتوانن سەردانی ئاسایشی راپەڕین بكەن و پاش وەرگرتنی بەڵگەنامەی
عێراقی و زانیارییەكانی ئۆتۆمبێلەكە، كۆدیان بۆ دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشدا كە
پاش وەرگرتنی ئەو كۆدە، خاوەنی ئۆتۆمبێل دەتوانێت پاش ئاگاداركردنەوەی دەزگای
پەیوەندیدار كڕین و فرۆش بە ئۆتۆمبێلەكەیەوە بكات.
لەسنوری دەڤەری راپەڕین
زیاتر لە 25 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا هەیە كە بەهۆی گونجاو بوونی نرخەكەی لەلایەن
بەشێكی زۆر لە هاوڵاتیانەوە بەكار دەهێنرێت.
لەماوەی رابردووشدا
هەواڵی دەستبەسەردا گرتنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلی بێسەرەتا نیگەرانی لای هاوڵاتیان
و خاوەن پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل دروست كردبوو.
PM:01:58:13/05/2026
ئهم بابهته 652
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت