فه‌وزی هه‌ریری: ده‌نگۆی رێگریكردنم له كاندیدبوون بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق راست نییه
وێٍستگه‌نیوز -
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌واڵ و ده‌نگۆی رێگریكردن له كاندیدبوونی بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به ناڕاست وه‌سف ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه فه‌وزی هه‌ریری سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پلاتفۆڕمی (ئێكس) نووسی "چه‌ند پێگه‌یه‌كی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگۆیه‌كیان بڵاوكردۆ‌ته‌وه گوایه من كاندیدی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بووم، به‌ڵام ڕێگریم لێ كراوه".
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕاست نییه".
راشیگه‌یاند كه" پێشتریش وتوومه: ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له خزمه‌ت به‌رده‌وام بم".
PM:11:33:12/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت