لە بەغداوە تەواوی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی چوار نێردرا


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، تەواوی پارەی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە هاتووە.


ئەمڕۆ سێشەممە 12ی نیسانی 2026، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "کەمێک لەمەوبەر دوایین گوژمەی تەمویلی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق کە بڕی 961 ملیار و 736 ملیۆن دینارە".

ئاماژە بەوەکراوە، "هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو لەگەڵ گەیشتنی تەمویلی مووچەی مانگی نیسان وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ 16 ملیار و 624 ملیۆن و 814 هەزار و 478 دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی نیسان نەناردووە کە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەکانی رابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی".


PM:02:32:12/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو