خۆڵبارینی چڕ ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای
٤٨ کاتژمێری داهاتوو رادەگەیەنێت و پێشبینی خوڵبارینی چڕ لە چەندین ناوچەی هەرێم
دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئایاری 2026 ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت
لە گەڵ بارینی کەمێک نمە باران و هەورە بروسکە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچە
شاخاوییەکان و سەنتەری شارەکان لە گەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە کەشدا بەتایبەت لە ناوچەکانی
ڕۆژهەڵات و باشووری هەرێم, پاشان ئاسمان لە شەودا دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور . پلەکانی گەرما / کەمێک نزم
دەبێتەوە وە لە ناوچەشاخاوبییەکان زیاتر
نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 32 پلەی سیلیزی
پیرمام: 27 پلەی سیلیزی
سۆران: 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 33 پلەی سیلیزی
دهۆک: 32 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 33پلەی سیلیزی
گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی
سبەینێ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت وە لە
ناوچەکانی باکووری هەرێم نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ ئەگەری کەمێک نمە باران و هەورە
بروسکە لەم ناوچانە , هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە بەتایبەت لەناوچەکانی
باشووری هەرێم و گەرمیان لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ وە.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (1 – 3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی
ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 30 پلەی سیلیزی
پیرمام: 26 پلەی سیلیزی
سۆران: 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 31 پلەی سیلیزی
دهۆک: 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی
PM:01:48:12/05/2026
ئهم بابهته 1016
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت