شاخەوان عەبدوڵڵا: پێشبینی دەکەین پێکهێنانی حکومەتی عێراق دوابکەوێت
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئایاری 2026، شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراكسێۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەت پێکهێنانی حکومەتی نوێوە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "دابەشکردنی پۆستە وەزارییەكان لەنێوان سێ پێكهاتە سەرەکییەكە (شیعە، کورد، و سوننە) کۆتایهاتووە، بەڵام هەندێک بەربەست بوونەتە هۆی ڕێگری لە دەنگدانی پەرلەمان بە حکومەت، كە خۆی لە دەستوەردانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیدا دەبینێتەوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئەو دەستوەردانە بووەتە هۆی گۆڕانکاری لە هەندێك پۆستەکان بۆ هەندێک هێز کە ئارەزووی بەشداریکردنیان لە حکومەتی نوێدا هەیە بەڵام ڕێگەیان پێنادرێت هەرچەند ئەوان پێداگری لەسەر بەشداری چالاکانە دەکەن، وەك ئاماژەیەك بۆ "ڤیتۆ"ی ئەمریکی دژی بەشداری گرووپە چەکدارەکان لە حکومەتی عێراقدا".
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی وتی، "رەنگە ئەم دەستوەردانانە پێکهێنانی حکومەت بۆ چەند رۆژێک دوابخات و ئەگەر ئەمشەو رێککەوتن نەکرێت، ئەوا پرۆسەی پێدانی متمانە بۆ هەفتەی داهاتوو دوادەخرێت".
AM:11:58:12/05/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت