قوباد تاڵه‌بانی: ئاسایش هێزێك نییه بۆ ترساندن، به‌ڵكو هێزی ره‌واندنه‌وه‌ی ترسی هاوڵاتییانه
وێستگه‌نیوز –
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له‌مه‌ودوا ده‌زگای ئاسایش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لایه‌نه په‌یوندیداره‌كانی دیكه به پلان و به‌رنامه‌ی نوێوه كار ده‌كات بۆ باشتركردنی مامه‌ڵه‌ی هێزه‌كان له‌گه‌ڵ چین و توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسی:
*له ڕێوه‌ڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان و هیوا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، هه‌ر یه‌كه له عه‌مید خالید محه‌مه‌د قادر وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی دیوان و عه‌قید هه‌وار مه‌جید قادر وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ده‌ستبه‌كاربوون.
*له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا پیرۆزباییمان له هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ كرد و جه‌ختمان كرده‌وه له پێویستیی بردنه‌سه‌ری ئاستی رۆشنبیری هێزه‌كانی ئاسایش.
*له‌مه‌ودوا ده‌زگای ئاسایش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لایه‌نه په‌یوندیداره‌كانی دیكه به پلان و به‌رنامه‌ی نوێوه كار ده‌كات بۆ باشتركردنی مامه‌ڵه‌ی هێزه‌كان له‌گه‌ڵ چین و توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا.
*ئاسایشی وڵاته‌كه‌مان ئه‌و كاته به‌هێزتر ده‌بێت كه هه‌موو خه‌ڵك خۆیان به هاوكار و پشتیوانی هێزه ئه‌منییه‌كان بزانن.
PM:05:59:11/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 612
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت