دوو تۆمه‌تبار كه تاوانی دزی و گیرفان بڕینیان له‌ناو مزگه‌وته‌كاندا ئه‌نجامداوه، ده‌ستگیركران
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه:
*مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ناوبازاڕی سه‌ربه به‌شی نه‌هێشتنی تاوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه له‌پێش ده‌ستپێكی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌و له‌كاتی به‌جێهێنانی فه‌ریزه ئاینییه‌كان گیرفانی نوێژخوێنانیان له‌ناو مزگه‌وته‌كاندا ده‌بڕی و دزیان ده‌كرد.
*دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا و له پێش ده‌ستپێكی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، دیارده‌ی دزیكردن و گیرفان بڕین له‌ناو مزگه‌وته‌كانی ناوبازاڕی شاری سلێمانی سه‌ری هه‌ڵدابوو، هه‌ردوو تۆمه‌تبار به قۆستنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی ناو مزگه‌وته‌كان و كاتی به‌جێهێنانی فه‌ریزه ئایینییه‌كان، هه‌ستابوون به دزینی پاره‌ی ناو گیرفانی نوێژخوێنان له‌ناو مزگه‌وته‌كاندا.
*پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌لایه‌ن چه‌ند هاووڵاتییه‌كه‌وه، هێزه‌كانی به‌شی نه‌هێشتنی تاوان به‌دواداچوونی وردیان بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌ستپێكرد به‌ئاگاداری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه.
*سه‌رئه‌نجام له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ناوبازاڕه‌وه له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌و به‌سوود بینین له‌كامێراكانی چاودێری توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (م. غ. ح.) له‌دایكبووی (1986) و تۆمه‌تبار (ن. ج. ت.) له‌دایكبووی (1961) ده‌ستگیر بكرێن.
*له ئێستادا تۆمه‌تباران به فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی (446) له یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
*تۆمه‌تباری یه‌كه‌م تۆمه‌تباره به (13) تاوانی دزی كردن، و تۆمه‌تباری دووه‌میش فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه له‌نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ناوبازاڕ و بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌زوور و نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی كوردسات له‌سه‌ر تاوانی دزیكردن.
PM:05:49:11/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت