بەڕێوبەری پۆلیسی کاروباری ناوخۆی کەرکوک دەستگیرکرا
وێستگەنیوز-
بەتۆمەتی "گەندەڵی
و وەرگرتنی سەرانە"، عەمید محەمەد عەتییە، بەڕێوبەری پۆلیسی کاروباری ناوخۆ لە
کەرکوک بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی عێراق دەستگیرکرا.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی
کەرکوک ئاشکرایدەکات کە ئەمڕۆ دووشەممە، 11ی ئایار2026، "عەمید محەمەد عەتییە ئێستا
لە بەغدایە و لە رێکاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستبەسەر کراوە. ئەم بەرپرسە تۆمەتبارە
بەوەی لە بازگەکانی چیمەن و دارەمان چاوپۆشی لە هێنانەژوورەوەی کەلوپەلی ماوەبەسەرچوو
و قاچاخ کردووە، بەتایبەت هێلکە و جگەری بێ مۆڵەت و گومرک، لە بەرانبەردا سەرانەی
لە بازرگانان وەرگرتووە".
سەرچاوەکە هەروەها
دەڵێت، "دۆسیەکە ئەو کاتە پێیزانراوە کە دوو کارمەندی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە
بازگەی پردێ دەستگیرکراون، شەش ماستەرکارت و چەند مۆبایلێکیان پێبووە. ئەو کارمەندانە
لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بەوەدا ناوە کار بۆ بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆ دەکەن
و رۆژانە بڕی 4 هەزار دۆلاریان لە بازگەکە بۆ
کۆکردووەتەوە".
دوای دەستگیرکردنی ئەو
دوو کارمەندە ، عەمید محەمەد عەتییە هێزێکی جوڵاندووە بە مەبەستی "رزگارکردنیان،
بەڵام ئەم هەوڵە وایکردووە وەزارەتی ناوخۆی عێراق راستەوخۆ بێتە سەر هێڵ و بڕیاری
کۆتایی لەسەر لادان و دەستبەسەرکردنی بدات".
PM:03:25:11/05/2026
ئهم بابهته 504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت