کۆنسوڵخانەی ئەڵمانیا کارەکانی لەهەولێر دەستپێدەکاتەوە
وێستگەنیوز-
باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا،
ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەکە لە بەغدا و کۆنسوڵخانەی
گشتیی لە هەولێر، ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانیان و گەڕانەوە بۆ دۆخی
ئاسایی کارەکانیان دەکەن.
باڵیۆزخانەکە لە بەیاننامەیەکدا،
کە دەست وێستگەنیوز کەوتووە، ئاماژەی بەوە کردووە کە بە بەردەوامی پرسیاریان
ئاڕاستە دەکرێت سەبارەت بە دۆخی ئێستای بەشی کاروباری کونسوڵی و ڤیزا، ڕوونیشیکردەوە
کە لە ئێستادا ناتوانرێت وادەیەکی ورد بۆ کردنەوەی ئەو بەشە دیاری بکرێت.
هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو
کە فەرمانبەرانی باڵیۆزخانە لە بەغدا و کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر، ئامادەکاریی
بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانیان دەکەن، جەختیشی کردەوە کە دواین گۆڕانکارییەکان لە ڕێگەی
پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا و ماڵپەڕی فەرمی باڵیۆزخانەکەوە ڕادەگەیەنرێن.
لە پاش دەستپێکی شەڕی
ئەمریکاو ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و درۆن و موشەکبارانکردنی هەرێم و بەغدا، بەشێکی
زۆر لە وڵاتان کاری کۆنسوڵخانە و باڵیۆزخانەکانیان لە عێراق و هەرێم هەڵپەسارد.
AM:11:26:11/05/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت