بەقایی: ئەمریکا سوورە لەسەر داواکارییە ناڕەواکانی
وێستگەنیوز-
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە پێشنیارەکانی ئێران
بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ، عەقڵانییە و ئەمریکاش سوورە لەسەر داواکارییە ناڕەواکانی.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی
ئێران سەبارەت بە رێککنەکەوتنیان لەگەڵ ئەمریکا وتی؛ "ئێران داوای ئیمتیازی نەکردووە،
بەڵکو تەنیا داوای مافە ڕەواکانی خۆی دەکات، وەک کۆتاییهێنان بە جەنگ، ڕاگرتنی ڕێگری
دەریایی لە کەشتییەکانی ئێران و ئازادکردنی داراییە دەستبەسەرکراوەکانی ئێران و پێشنیاری
ئێران بۆ هاتوچۆی ئارام لە گەرووی هورمز و چەسپاندنی ئاشتی، نیشانەی بەرپرسیارێتییە".
بەقایی وتی ئەمریکا بەهۆی
هاندانی ئیسرائیلەوە، سوورە لەسەر داواکارییە نامەعقولەکانی. هەروەها ئامادەیی ئەمریکای
لە ناوچەکەدا بە سەرچاوەی توندوتیژی ناوبرد. هۆشداریشی دایە وڵاتانی ئەوروپا کە نەکەونە ناو تەڵەی ئەمریکا و ئیسرائیل
و خۆیان تێوەنەگلێنن لە قەیرانێک کە هیچ سوودێکی بۆیان نییە.
وتەبێژی وەزارەتی
دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دۆخی عێراق و رێکنەکەوتن لەسەر کابینەی نوێی حکومەت وتی،
"ئەوە مافی عێراقییەکانە کە بڕیار لەسەر بەرپرسەکانی خۆیان بدەن و نابێت ئەمریکا
وڵاتانی دیکە تۆمەتبار بکات.
AM:11:17:11/05/2026
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت