سلێمانی رێز له شێروان شێروانی ده‌نێت
وێستگه‌نیوز –
له رێوڕه‌سمێكدا له پاركی ئازادی شاری سلێمانی رێز له رۆژنامه‌نووس و چالاكوان، شێروان شێروانی نرا.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس ئاسۆس هه‌ردی، خه‌ڵاتی رێزلێنان به شێروان شێروانی به‌خشرا.
به‌ڵام به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ناوبراو ئێستا له زایندانێكی هه‌ولێر زیندانییه، خه‌ڵاته‌كی له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه وه‌رگیرا.
شێروان شێروانی زیاتر لە پێنج ساڵە لە زینداندایە و رۆژی 22ی نیسانی 2026، لە یادی رۆژنامەگەری کوردی‌دا بڕیاریدا مان لە خواردن بگرێت و بەپێی وتەی پارێزەران و کەسوکاری "دۆخی تەندروستی شێروان باش نییە".
شێروان شێروانی دوو داواکاری هەیە تا كۆتایی به مانگرتن بهێنێت ئه‌وانیش:
یەک: ئەو ماوەی زیندانیکردنەی کە ماوە بۆی بگوازرێتەوە بۆ چاکسازی سلێمانی.
دوو: مۆڵەتی سەردانیکردنی ماڵەوەی پێبدرێت بەپێی یاسا وەک زیندانیانی دیکە.
PM:07:28:10/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 712
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت