سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ: له‌گه‌ڵ‌ سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كۆبوومه‌وه‌


وێستگه‌نیوز -

مونا یاقو سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك نووسی‌:

*ئه‌مڕۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فه‌رمیدا له‌گه‌ڵ هیوا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ نوسینگه‌كه‌ی خۆی له‌ سلێمانی، گفتوگۆمان له‌سه‌ر پێویستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌ماهه‌نگی و كاركردنی هاوبه‌ش كرد، به‌ مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كی باشتر به‌ هاوڵاتییان و زیاتر ئاگادار بون و پاراستنی زیاتری ره‌وشی مافی مرۆڤ.

*سه‌ردانی هه‌ریه‌كه‌ له‌ راگیراوان كاك لاهور شێخ جه‌نگی و كاك پۆڵادمان كرد.

*گوێمان لێگرتن و له‌نزیكه‌وه‌ بارودۆخیانمان به‌سه‌ركرده‌وه‌ له‌ ڕوانگه‌ی (مافه‌كانی مرۆڤ)ـه‌وه‌.


PM:04:42:10/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو