دەزگای ئاسایش: تۆمەتبارانی رووداوەکەی شەوی رابردووی کەلار دەستگیرکران


وێستگەنیوز-

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایدەگەیەنێت کە تۆمەتبارانی رووداوەکەی شەوی رابردووی شاری کەلار لەلایەن بەڕیوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە دەستگیر کراون.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "شەوی ٢٠٢٦/٥/٨ لەدوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون توانرا لەکەمترین ماوەدا ئەو تۆمەتبارانەی بەماتۆرسکیل بوونە هۆی بێزارکردنی پاسێکی گەشتیاری لەشاری کەلار دەستگیربکرێن و ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە بەپێ ماددەی(٤٩٥) لەیاسایی سزادانی عێراقی".

بە پێی راگەیەنراوەکەی دەزگای ئاسایش "لەئێستادا تۆمەتباران ڕاگیراوان و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە".


PM:01:29:09/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو