پێشبینی کەشوهەواى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگەیەنرا


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوا و پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ و سبەینێ پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە. شارەزایەکی کەشناسیش پێشبینی دەکات هەفتەی داهاتوو "بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەریی مامناوەند هەرێم بگرێتەوە".

بەپێی ئەو پێشبینییە ئەمڕۆ شەممە 09ی ئایاری 2026 بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبونی هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا پلەکانی گەرما. خێراى با / لەسەرخۆ (05 - 15) کم/ک و ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا دەبێت.مەوداى بینین / لەنێوان ( 9 – 10 ) کم.

پلەکانی گەرما / بەرزتر دەبێت بە (3 – 2 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 28 پلەی سیلیزی

پیرمام: 24 پلەی سیلیزی

سۆران: 25 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 28 پلەی سیلیزی

دهۆک: 27 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 30 پلەی سیلیزی

هاوکات سبەینێ یەکشەممە کەشی ناوچەکەمان جێگیرە و ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا.خێراى با / لەسەرخۆ (05 - 15) کم/ک و ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا دەبێت. مەوداى بینین / لەنێوان ( 9 – 10 ) کم.

پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 30 پلەی سیلیزی

پیرمام: 26 پلەی سیلیزی

سۆران: 27 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 30 پلەی سیلیزی

دهۆک: 29 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی لە لێدوانێکدا هۆشداری دەدات لە گەڕانەوەی سەرما و ئاماژە بەوە دەکات کە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەم کاتەدا تەنها کاتییە. ناوبراو دەڵێت: چاوەڕوان دەکرێت لە نێوان ڕێکەوتی (18ی ئایاری 2026) بۆ (22ی ئایاری 2026) بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەریی مامناوەند لە ناوچەکانی دەریای ڕەش و تورکیاوە بگەڕێتەوە. ئەم شەپۆلە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست دەگرێتەوە، کە پێکدێن لە سوریا، لوبنان، ئەردەن، فەڵەستین، میسر، باکووری سعودیە، هەروەها هەرێمی کوردستان (بە پلەی یەکەم ناوچە شاخاوییەکان) و عێراق.

لەگەڵ گەیشتنی ئەم شەپۆلەدا، پێشبینی دەکرێت تاوەبارانی بەلێزمە، هەورەبروسکە و تەرزە بەشێکی زۆری ئەو ناوچانە بگرێتەوە. هاوکات پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن کە لە نێوان (5 بۆ 8) پلەی سیلیزی دەبێت. لە ئەنجامدا، شەوانە کەشێکی ساردی مامناوەند و لە ڕۆژیشدا کەشێکی فێنک و مامناوەند باڵ بەسەر ناوچەکەدا دەکێشێت.



AM:10:26:09/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت