سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی: سبه‌ی چه‌ند شه‌قامێك به‌ربه‌ست ده‌كرێن
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی رایگه‌یاند كه "ئاگاداری گشت لایه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه، كه سبه‌ی ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی 9ـی ئایاری 2026، له لایه‌ن تیمه‌كانمان له به‌شی پڕۆژه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانییه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی چڕ به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ كاری قیرتاوكردنی چه‌ند شه‌قامێك له شاری سلێمانی".
شاره‌وانی سلێمانی ده‌ڵێت: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ند شه‌قامێك له كاتژمێر 6ـی سه‌رله‌به‌یانییه‌وه به‌ربه‌ست ده‌كرێن".
شه‌قامه‌كانیش بریتین له "شه‌قامی نزیك فلكه‌ی قه‌ره‌داخ به ئاڕاسته‌ی پردی وڵووبه و سایدی ڕۆیشتن له شه‌قامی كۆتایی گه‌ڕه‌كی تاڤگه به ئاڕاسته‌ی فلكه‌ی هه‌واری شار".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئاماده‌كاریی بۆ قۆناغی دووه‌می قیرتاوكردنی شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود له چوارڕیانی سه‌رچنار به ئاڕاسته‌ی ته‌لاری هونه‌ر ده‌ستیپێكردووه و له ئێستادا شه‌قامه‌كه به‌ربه‌ست كراوه".
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی داواكاره شۆفێران بۆ دووركه‌وتنه‌وه له دروستبوونی جه‌نجاڵی، ڕێگاكانی ده‌وروبه‌ر وه‌ك جێگره‌وه به‌كاربهێنن تا ئه‌و كاته‌ی تیمه‌كان كاره‌كانیان كۆتایی پێده‌هێنن.
PM:10:05:08/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت