داهاتی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه زیاتر له 75% كه‌میكرد
وێستگه‌نیوز-
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی راگه‌یاند كه زیاتر له 2 ملیار دیناره و به‌راورد به داهاتی هه‌فته‌ی پێشوو 9 ملیار دینار كه‌میكردووه.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه كه داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له رۆژی 2ی ئایار تا ئه‌مڕۆ 8ی ئایاری 2026، بڕی 2 ملیار و 935 ملیۆن و 792 هه‌زار و 531 دینار بووه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌و بڕه 2 ملیار و 736 ملیۆن و 371 هه‌زار و 781 دیناری نه‌ختینه‌یه كه سه‌دا 93ی كۆی داهاته‌كه ده‌كات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه 192 ملیۆن و 248 هه‌زار و 750 دیناری به‌شێوه‌ی چه‌كه كه رێژه‌ی 6%ی داهاته‌كه پێكده‌هێنێت و 7 ملیۆن و 172 هه‌زاریشی به‌شێوه‌ی مه‌قاسه‌یه.
ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشوو كه 12.179.248.088 ملیار دینار بووه، 9 ملیار كه‌میكردووه به‌ڕێژه‌ی 75.895%.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت، ئێستا رۆژانه سه‌رجه‌م داهاته نانه‌وتییه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و راپه‌ڕین له ماڵپه‌ڕه‌كه تۆمار ده‌كرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه.
له 15ی كانوونی یه‌كه‌می 2022 قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی شه‌فافییه‌تی له‌باره‌ی داهات و خه‌رجی راگه‌یاند، به‌ڵام تائێستا پڕۆژه‌كه نه‌توانراوه سه‌رتاسه‌ری له هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
AM:10:52:08/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت