قوباد تاڵه‌بانی: كه‌ركوك هه‌م عێراقێكی بچووك و هه‌م كوردستانێكی بچووكه
وێستگه‌نیوز –
لێپرسراویی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال رایگه‌یاند كه سیاسه‌ت له كه‌ركوك ئاسان نییه و دانایی و راستگۆیی و دڵسۆزی ده‌وێت، ده‌شڵێت: "كه‌ركوك هه‌م عێراقێكی بچووك و هه‌م كوردستانێكی بچووكه".
قوباد تاڵه‌بانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام نووسیویه‌تی:
*كه‌ركوك هه‌م عێراقێكی بچووك و هه‌م كوردستانێكی بچووكه. هه‌م پڕه له هه‌ڕه‌شه و هه‌م پڕه له ده‌رفه‌ت.
*هه‌ربۆیه سیاسه‌ت له كه‌ركوك ئاسان نییه و دانایی و راستگۆیی و دڵسۆزی و هه‌ستی به‌رپرسیارێتی قووڵی ده‌وێت.
*كه‌ركوك پێویستی به‌وانه نییه بۆ وێنه‌گرتن سه‌ردانی ده‌كه‌ن، به‌ڵكو پێویستی به‌وانه‌یه له رابردوو و ئێستای كه‌ركوك شاره‌زان و خه‌می داهاتووی ئه‌و شاره‌یان له‌كۆڵ ناوه.
*ئه‌مڕۆ له دوای گفتوگۆكانم له‌گه‌ڵ پارێزگار و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی و په‌رله‌مانتارانی كه‌ركوك و وه‌رزشوانان و هونه‌رمه‌ندانی كه‌ركوك زیاتر له هه‌ر كاتێكی دیكه شانازی به سیاسه‌تی یه‌كێتییه‌وه ده‌كه‌م.
PM:11:45:07/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت