دهۆک؛ مێرمنداڵێکی لەکاتی مەلەکردندا خنکا
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٧ی ئایاری ٢٠٢٦، لە سنووری کۆمەڵگەی چڕە،
مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ بە ناوی (غازی ثامر) لە کاتی مەلەکردندا لە ڕووباری نێردۆش
خنکا.
غازی کە پیشەی شوانکارە بووە، بە مەبەستی مەلەکردن چووەتە سەر
ڕووبارەکە و بەهۆی نەشارەزاییەوە گیانی لەدەستداوە.
تەرمەکەی پاش دۆزینەوەی، ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی دهۆک کراوە
بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان.
PM:05:38:07/05/2026
ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت