سبەینێ کەشوهەوا بۆ سەیرانکردن گونجاو دەبێت


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی ئایاری 2026، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەوری جیاجیا، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 25 پلەی سیلیزی
پیرمام: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 25 پلەی سیلیزی
دهۆک: 23 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەینێ هەینی 8ی ئایاری 2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێراى با /لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 25 پلەی سیلیزی
پیرمام: 21 پلەی سیلیزی
سۆران: 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 26 پلەی سیلیزی
دهۆک: 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 30 پلەی سیلیزی


AM:10:31:07/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت