ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی و 11 دەستگیرکراوی دیکە دادگایی دەکرێن


وێستگەنیوز-

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی ئایاری 2026، لاهور شێخ جەنگی و 11 دەستگیرکراوی دیکە لالەزار دادگایی دەکرێن.


لەوبارەیەوە پێشتر بورهان رەشید، ئەندامی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "رۆژی پێنجشەممە لاهور شێخ جەنگی و 11 دەستگیرکراوی دیکەی لالەزار کاتژمێر 9:30 خولەکی بەیانی لە دادگای 2ی تاوانەکانی سلێمانی دادگایی بکرێن".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە سورین لەسەر ئەوەی دۆسیەکە بگوازرێتەوە بۆ دادگای پێداچوونەوە لە هەولێر".

بورهان رەشید وتیشی، "29 دەستگیرکراوی لالەزار لە زیندانەکاندا ماونەتەوە، بەڵام رۆژی پێنجشەممە تەنها لاهور شێخ جەنگی و 11 دەستگیکراوی دیکە دادگایی دەکرێن".


AM:08:09:07/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت