فراكسیۆنی پارتی: ده‌گه‌ڕێینه‌وه به‌غدا
وێستگه‌نیوز –
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*پاڵپشت به‌و متمانه نیشتمانییه‌ی گه‌له‌كه‌مان پێی به‌خشیوین، وه‌ك فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌میشه ئاماده‌یی و هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانمان له پڕۆسه‌ی یاسادانان و چاودێریدا، ئامرازێك بووه بۆ به‌رگریكردن له مافه ده‌ستوورییه‌كانی سه‌رجه‌م هاوڵاتییانی عێراق و له نێویشیاندا مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان، هاوكات بۆ چه‌سپاندنی پایه‌كانی هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا.
*لێره‌وه به ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین، دوای دروستبوونی لێكتێگه‌یشتنی ئه‌رێنی له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كاندا، به‌تایبه‌تی دوای سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و شاندی باڵای چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی پارتیمان، و له درێژه‌ی ئه‌م هه‌وڵانه‌شدا سه‌ردانی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ به‌غدا له‌پێناو گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی؛ فراكسیۆنه‌كه‌مان بڕیاری دا بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر كار و چالاكییه په‌رله‌مانییه‌كانی خۆی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
*ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه‌مان له سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتیی یاسایی و نیشتمانییه‌وه دێت، تاوه‌كو له نێو هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه له نزیكه‌وه چاودێری جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتنانه بكه‌ین كه تایبه‌تن به دابینكردنی مافه ده‌ستووری، یاسایی و داراییه‌كان.
*دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌میشه له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی داكۆكیكردندا ده‌بین بۆ چه‌سپاندن و به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه ڕه‌واكانی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی عێراق و له نێوانیشیاندا مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان.
PM:08:49:06/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت