سبه‌ینێ مه‌راسیمی هه‌رمانی فاروق ره‌فیق به‌ڕێوه‌ده‌چێت
وێستگه‌نیوز –
بڕیاره سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه مه‌راسیمێك بۆ كۆچی دوایی نووسه‌ر و رووناكبیری كورد د. فاروق ره‌فیق له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌ئاماده‌بوونی جگه‌رگۆشه و هاوڕێیان و دۆستانی سبه‌ی پێنجشه‌ممه كاتژمێر 4ی پاش نیوه‌ڕۆ مه‌راسیمی هه‌رمانی فاروق ره‌فیق له سینه‌ما سالم له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
مه‌راسیمه‌كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك هاوڕێی نووسه‌ری كۆچكردووه ساز ده‌كرێت و هاتنیش بۆ هه‌مووانه.
رۆژی سێشه‌ممه 28ی نیسان نووسه‌ر و رووناكبیری كورد د. فاروق ره‌فیق له ماڵه‌كه‌ی له هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد و رۆژی چوارشه‌ممه 29ی نیسان ته‌رمه‌كه‌ی گه‌یشته سلێمانی و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك نوسه‌ران و رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و رۆژنامه‌نووسانی سلێمانی پێشوازی لێكرا و دواتر به‌ئاماده‌بوونی كه‌سوكاره‌كه‌ی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی خه‌ڵك له گۆڕستانی سه‌یوان به‌خاك سپێردرا.
PM:05:57:06/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 468
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت