کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیەنرا


وێستگەنیوز-

شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات لە هەفتەی داهاتووەوە قۆناغێكی نوێ لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان دەست پیدەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی ئایار 2026، ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی، لەبارەی هاتنی گەرماوە ڕایگەیاند: "سەرەتا بۆ ئەمڕۆ و سبەی پێنجشەممە، لە ئەنجامی بەردەوامیی کاریگەریی ئەو بارستەهەوا فێنکەی ڕووی کردووەتە ناوچەکە، پلەی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە، لە ڕۆژی هەینییەوە بە گشتی كاریگەرییەكانی كۆتایی دێت و هێدی هێدی پلەی گەرما دەست بە بەرزبوونەوە دەكات، ئاسمانی ناوچەكانیش بە زۆری ساماڵ دەبن."

دەشڵێت، "لە هەفتەی داهاتووەوە، لە تایبەت 10 و 11 تا 20ی 5، قۆناغێكی نوێ لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دەست پێدەكات، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پەستانی بەرگەهەوا و بەردەوامیی سەقامگیری کەشوهەوا."

ئەو شارەزای كەشناسییە ڕوونیشی كردووەتەوە، لە ناوچەكانی كەركووك و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، بەرزترین پلەی گەرما لە ماوەی ئاماژەپێكراودا دەگاتە 35 تا 37 پلە، كەش و گەرمای هاوینە لەم ناوچانەدا دەست پێدەكات.

ئاراس جەبار باسی لەوەش كردووە، لە ناوچەكانی سنووری پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە، بە ئیدارە سەربەخۆكانی سۆران و ڕاپەڕینیشەوە، بەرزترین پلەی گەرما لەنێوان 29 بۆ 32 پلە دەبێت.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی دەکات بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی ئایاری 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاویەکان هەندێ جار نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێکی سووک لە سەر بەشێک لە ناوچەی جیا جیا بە تایبەت ناوچەکانی باشووری هەرێم و ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکووک .

پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە ( 2-3 ) پلە بەراوررد بە پلەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 23 پلەی سیلیزی

پیرمام: 19 پلەی سیلیزی

سۆران: 21 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 26 پلەی سیلیزی

دهۆک: 22 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 22 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی

بۆ سبەى پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵە هەوری جیاجیا.  پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە پلەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 25 پلەی سیلیزی

پیرمام: 21 پلەی سیلیزی

سۆران: 22 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 26 پلەی سیلیزی

دهۆک: 24 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی


AM:10:43:06/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت