ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەسەر وه‌رگرتنی موچه فەتوایەکی دەرکرد
وێستگەنیوز-
ئەنجومەنی باڵای فەتوا، لە یەکێتی زانایانی ئیسلامی
کوردستان بەدوای پرسیاری بەشێک لە مامۆستایانی ئایینی و هاوڵاتیانی هەرێم
فەتوایەکی لەسەر وەرگرتنی موچە دەرکرد.
لە راگەیەنراوێکی ئەنجومەنەکەدا هاتووە کە به‌شێك له مامۆستایانی
ئاینی و هاووڵاتیان پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به حوكمی وه‌رگرتنی مووچه له مه‌نفه‌ز
و نووسینگه‌كانی حه‌واڵه‌و پاره‌گۆڕینه‌وه، له به‌رامبه‌ر عموله‌یه‌ك كه لێیان
ده‌گێردرێته‌وه، به هۆی كه‌می ئامێره‌كانی(ATM) له هه‌ندێك ناوچه‌ی كوردستان یان له‌به‌ر قه‌ره‌باڵغی،
هه‌ندێك له هاوڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی زوو موچه‌كانیان بێته ده‌ست ڕێكده‌كه‌ون له‌گه‌ڵ
مه‌نفه‌زه‌كان یان دوكانه‌كانی پاره گۆڕینه‌وه له به‌رامبه‌ر بڕێك پاره مووچه‌كانیان
بۆ وه‌رده‌گر.
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا دوای گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه
و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌قه شه‌رعییه‌كان و مه‌به‌سته باڵاكانی شه‌ریعه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ی
لای خواره‌وه وه‌ڵامی دانه‌وه:
یه‌كه‌م: ئه‌سل وایه هه‌ر كه‌سێك مووچه‌ی خۆی له (ATM)خۆ وه‌ربگرَت .
دووه‌م: ئه‌گه‌ر هاوڵاتی په‌له‌ی بوو و پێویستی به‌وه بوو
كه زوو موچه یان پاره‌كه‌ی خۆی بێته ده‌ست و له ئایتیئێمه‌كان بۆی وه‌رنه‌ده‌گیرا،
ئه‌وا به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه دروسته:
أ*پێویسته موچه و پاره‌كه‌ی هاتبێته سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌ی
و له ناو هه‌ژماره‌كه‌یدا بێت له‌و كاته‌ی كه مه‌نفه‌ز یان نوسینگه‌كان بۆی جێبه‌جێده‌كه‌ن،
چونكه ئه‌گه‌ر موچه‌كه‌ی نه‌خرابێته سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌ی و هه‌ژماره‌كه‌ی پاره‌ی
تیادا نه‌بێت، ئه‌وه قه‌رزێكه پێی ده‌درێت له‌لایه‌ن مه‌نفه‌ز یان نوسینگه‌كه‌وه
له‌به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌و ئه‌وه‌ش ده‌بێته ڕیبا و حه‌رامه.
* له‌و كاته‌ی كه مه‌نفه‌ز
یان نووسینگه‌كه موچه‌كه‌ی پێ ده‌دات، پێویسته له ناو هه‌ژماری فه‌رمانبه‌ره‌كه
ده‌ری بهێنێت، یان له ڕە‌سیدی خۆی ده‌ری بهێنێت و ڕە‌سیدی هه‌بێت له‌و كاته‌داو هه‌ر
له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌و بڕە پاره‌یه‌ی داویه‌تی به فه‌رمانبه‌ره‌كه له هه‌ژمار
و جزدانی فه‌رمانبه‌ره‌كه بخرێته‌وه سه‌ر هه‌ژماری مه‌نفه‌زه‌كه یان نوسینگه‌كه،
له‌به‌ر مه‌رجی ده‌ست به ده‌ستی(التقابض).
،پێمان باشه ئه‌گه‌ر كرا فه‌رمانبه‌ره‌كه به جودا عموله‌كه
بدات به خاوه‌ن مه‌نفه‌زه‌كه یان نوسینگه‌كه، وه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره نه‌كرا ئه‌وا
دروسته.
AM:08:45:06/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت