مه‌سرور بارزانی و سه‌رۆكی ئیمارات دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه‌یان تاووتوێ كرد
وێستگه‌نیوز –
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیمارات تاووتوێی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كان و دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه‌یان كرد و هێرشه‌كانی سه‌ر ئیماراتی شه‌رمه‌زار كرد.
سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مه‌سرور بارزانی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نههیان، گفتووگۆیان له‌باره‌ی به‌هێزتركردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی ئیمارات و دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچه‌كه كرد.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌ت پشتیوانی خۆی بۆ ده‌وڵه‌تی ئیمارات دوپاتكرده‌وه و هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر ئیماراتی شه‌رمه‌زار كرد و هه‌ردولا جه‌ختیان له پێویستیی سه‌قامگیری و ئارامیی ناوچه‌كه كرده‌وه.
دوێنێش مه‌سرور بازرانی، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ شێخ عه‌بدوڵا بن زاید، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات، گفتوگۆیان له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان و دۆخی گشتیی ناوچه‌كه كر د؛ تێیدا وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی هێرشه‌كانی سه‌ر ئیمارات، جه‌خت له گرنگیی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری و كۆتاییهێنان به گرژییه‌كان كرایه‌وه.
دوو ڕۆژه هێرشه موشه‌كی و درۆنییه‌كان له ئێرانه‌وه بۆ سه‌ر ئیمارات ده‌ستیان پێكردوه‌ته‌وه و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیمارات ڕایگه‌یاند كه سیسته‌می به‌رگرییه ئاسمانی وڵاته‌كه رووبه‌ڕووی هێرشێكی موشه‌كی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئێران ده‌بنه‌وه و توانیویانه چه‌ندین موشه‌كی بالیستی و كروز تێكبشكێنن.
PM:07:28:05/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت