قوباد تاڵه‌بانی:یه‌كێتی چیتر هێزێك نییه په‌راوێز بخرێت
وێستگه‌نیوز –
قوباد تاڵه‌بانی له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تیمی به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی یه‌كێتی له حكومه‌تی هه‌رێمدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "یه‌كێتی به‌م سیاسه‌ته ژیرانه‌ی كه ره‌چاوی كردووه چیتر هێزێك نییه په‌راوێز بخرێت، ده‌شڵێ "یه‌كێتی ده‌رگای دانووستانی دانه‌خستووه، به‌ڵام سووریشه له‌سه‌ر هاوبه‌شیی راسته‌قینه له حكومڕانیدا".
ئه‌مڕۆ قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ تیمی به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی یه‌كێتی له حكومه‌تی هه‌رێمدا كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رچاوڕوونی پێدان له‌باره‌ی سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی یه‌كێتی بۆ هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵ.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌كه‌ی، له ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی سیاسه‌تی یه‌كێتی له به‌غدا كرد و ئاماژه‌یدا به پێگه‌ی به‌هێزی یه‌كێتی و رایگه‌یاند "یه‌كێتی به‌غدا وه‌ك قوڵایی ستراتیژی هه‌رێمی كوردستان ده‌بینێت و وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر له‌لایه‌كه‌وه هه‌وڵ ده‌دات كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێی داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌وه به‌شدارییه‌كی كاریگه‌ری هه‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه جۆراوجۆره ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی عێراق".
وتیشی: "یه‌كێتی به‌م سیاسه‌ته ژیرانه‌ی كه ره‌چاوی كردووه نه‌ك ته‌نها چیتر هێزێك نییه په‌راوێز بخرێت، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه بۆ هه‌موو پرسه گرنگ و چاره‌نووسسازه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه حیساب بۆ سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی یه‌كێتی ده‌كرێت".
سه‌باره‌ت به دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش ئاماژه‌یدا به كۆسپه‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم و رایگه‌یاند كه "یه‌كێتی له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی خۆی پێداگره، ده‌رگای گفتوگۆ و دانووستانی هه‌رگیز دانه‌خستووه، به‌ڵام سووریشه له‌سه‌ر هاوبه‌شیی راسته‌قینه له حكومڕانیدا".
روونیشیكرده‌وه "یه‌كێتی پێیوایه حكومڕانی به شێوازی رابردوو سه‌ركه‌وتوو نابێت له پاراستن و پێشخستنی هه‌رێم و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوخۆ و كێشه‌كانیشمان له‌گه‌ڵ به‌غدا. هه‌ربۆیه یه‌كێتی پێداگره له‌سه‌ر راستكردنه‌وه ڕێڕه‌وی حكومڕانی و به‌هێزكردنی پێگه‌ی دامه‌زراوه‌كان و هاوبه‌شی راسته‌قینه له حكومڕانیدا.
قوباد تاڵه‌بانی جه‌ختیشی كرده‌وه :ئه‌م سیاسه‌ته‌ی یه‌كێتی ته‌نها له‌به‌ر یه‌كێتی خۆی نییه، به‌ڵكو له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌موو لایه‌نه‌كانه به خودی پارتی دیموكراتی كوردستانیشه‌وه. چونكه ته‌نها به هاوبه‌شیی راسته‌قینه و به به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌كان ده‌توانرێت ئاسه‌واره‌كانی دوو ئیداره‌یی نه‌مێنێت و هه‌ر كه‌سێك له هه‌ر پۆست و پێگهیهكدابێت هه‌م ده‌سه‌ڵاتی پێویستی له هه‌موو كوردستاندا ده‌بێت و هه‌م به‌رامبه‌ر به هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان به‌رپرسیار ده‌بێت".
PM:06:13:05/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت