سەبارەت بە چارەنووسی ئەو سێ کەسەی کەوتنە ناو رووباری گەلی عەلی بەگ روونکردنەوە دەدرێت
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی
رۆژنامەوانیدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران، هەڵگورد شێخ نەجیب دوایین زانیاری سەبارەت
بە گەڕان بە دوای ئەو سێ کەسەی هەینی رابردوو ئاشکرا دەکات کە کەوتنە رووباری گەلی
عەلی بەگ و دوانیان منداڵبوون.
هەڵگورد شێخ نەجیب رایگەیاند
"لەگەڵ بەرگریی شارستانی ڕێڕەوێکیان دروستکردووە بۆ ئەوەی لەڕێگەی حەفارەوە مەلەوانەکان
زیاتر بتوانن بچنە قووڵایی ئاوی ڕووبارەکە و بگەڕێن بەدوای قوربانییەکان، بەڵام لەم
وەرزەدا شەپۆلی ئاوەکە خێرایە و ئاوەکەش زۆر لێڵە هەربۆیە کاری ئەوان قورستر کردووە".
شەوی هەینی، 1ی ئایار ئۆتۆمبێلێک بە 5 سەرنشینەوە کەوتە ناو ڕووباری گەلی عەلی بەگ و دووان لە سەرنشینەکان
کە دایک و باوکێک بوون ڕزگاریان بووە، بەڵام 2 منداڵەکەیان
کە تەمەنیان 3 ساڵ و 6 ساڵە لەگەڵ
کچێکی 17 ساڵ کەوتنە ناو ڕووبارەکە و هێشتا
بێسەرووشوێنن.
PM:05:21:05/05/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت