كه‌شناسی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به كه‌شی ئه‌مشه‌و بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*پێشبینی ده‌كرێ ئه‌م شه‌و ئاسمانی هه‌رێم په‌ڵه‌هه‌ور و له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات نیمچه هه‌ور بێت له گه‌ڵ بوونی تۆزێكی سووك له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات و كه‌ركوك و گه‌رمیان.
*ئه‌گه‌ری بارینی نمه باران هه‌یه له ناوچه شاخاوییه‌كانی دهۆك ئیداره‌ی سۆران و ڕاپه‌ڕین و كۆیه و سلێمانی له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری هه‌ندێك دڵۆپه باران له باشوری شاری هه‌ولێر.
*پله‌كانی گه‌رما سبه‌ی به‌یانی كه‌مێك نزمتر ده‌بێت له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.
*خێرایی با (10-20) كیلۆمه‌تره له كاتژمێرێكدا و مه‌ودای بینین ئێستا له سلێمانی كاتژمێر 9ی شه‌و 5 كیلۆمه‌تره.
ئه‌مه‌ش بارانی 12 كاتژمێری ڕابردووی هه‌ندێك له ناوچه‌كانی هه‌رێمه:
سلێمانی 0.2 ملم
بازیان 0.2 ملم
ده‌ربه‌ندیخان 0.2 ملم
حاجی ئۆمه‌ران 0.4 ملم
هه‌ڵه‌بجه 0.2 ملم
هه‌ڵشۆ 0.4 ملم
مه‌یدان 0.2 ملم
PM:11:21:04/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت