نێچیرڤان بارزانی: هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويست بۆ سه‌رخستنى هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق پێشكه‌ش ده‌كەین
وێستگەنیوز-
پێشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 4ی ئایاری 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقی فیدراڵ تاوتوێ کران، لەمبارەیەوە جەخت لە پێکهێنانی حکومەتێک کرایەوە کە وەڵامدەرەوەی ئاڵنگارییەکانی قۆناغەکە و چاوەڕوانی و داواکارییەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان و کاری پێکەوەیی کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات، بەتایبەتی کێشەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور، هەروەها جەخت لە پاراستنی ئارامی، سەقامگیری و سەروەریی عێراق کرایەوە.
نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه، هه‌رێمى كوردستان پشتگيرى له پرۆسه‌ى سياسيى عێراق ده‌كات و هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويست بۆ سه‌رخستنى هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقى فيدراڵی پێشكه‌ش ده‌كات.
لاى خۆيانه‌وه سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى، وێڕاى ده‌ربڕینی خۆشحاڵى به سه‌ردانه‌كه، ستايشى هه‌ڵوێست و سياسه‌ته‌كانى نێچيرڤان بارزانى و ديد و بۆچوونهكانيان كرد له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و گرنگيى هاريكاريى هاوبه‌ش.
کاریگەری و لێکەوتەکانی شەڕ و دۆخی ناوچەکە بەسەر عێراقەوە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە تێیدا جەخت لە دوورخستنەوەی وڵات لە مەترسییەکانی پێکدادان و گرژییەکان کرایەوە.
PM:03:21:04/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت