لاهور شێخ جەنگی و 11 دەستگیرکراوی دیکەی لالەزار کۆتایی ئەم هەفتەیە دادگایی دەکرێن
وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد
ئەمڕۆ دووشەممە 4ی ئایاری 2026، بورهان رەشید، ئەندامی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "رۆژی پێنجشەممە 7ی ئایاری 2026، لاهور شێخ جەنگی و 11 دەستگیرکراوی دیکەی لالەزار کاتژمێر 9:30 خولەکی بەیانی لە دادگای 2ی تاوانەکانی سلێمانی دادگایی بکرێن".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە سورین لەسەر ئەوەی دۆسیەکە بگوازرێتەوە بۆ دادگای پێداچوونەوە لە هەولێر".
بورهان رەشید وتی، "29 دەستگیرکراوی لالەزار لە زیندانەکاندا ماونەتەوە، بەڵام رۆژی پێنجشەممە تەنها لاهور شێخ جەنگی و 11 دەستگیکراوی دیکە دادگایی دەکرێن".
AM:11:44:04/05/2026
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت