نێچیرڤان بارزانی ده‌چێته به‌غدا
وێستگه‌نیوز –
بڕیاره سبه‌ێنێ نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌ك جێگری سه‌رۆكی پارتی سه‌ردانی به‌غدا بكات و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی كۆببێته‌وه.
میدیاكانی پارتی بڵاویانكرده‌وه كه سبه‌ی دووشه‌ممه، 4ی ئایاری 2026، نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگری سه‌رۆكی پارتی، ده‌چێته به‌غدا.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه كه نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی تازه‌ی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو كه هاوكات نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ش قسه ده‌كه‌ن كه عه‌لی زه‌یدی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی داون.
PM:09:42:03/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت