له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم 9 تیرۆریستی داعش ده‌ستگیر كران
وێستگه‌نیوز-
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئاسایش, به‌هه‌ماهه‌نگی و ئاڵۆگۆڕی زانیاری وورد له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌سنووری (سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و شاره‌زوور و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌رین) توانییان (9)تیرۆریستی داعش ده‌ستگیربكه‌ن.
*له‌ماوه‌ی 1 تا 27ی 2026/4 له‌چه‌ند چالاكییه‌كی جیاوازدا، دوای به‌دواداچوون و ده‌ستنیشانكردنی شوێنی تیرۆریستان توانرا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه ده‌ستگیربكرێن كه له‌ڕابردوودا ئه‌ندامی چالاكی داعش بوون.
*له‌ئێستادا سه‌رجه‌م تیرۆریستان به مادده‌كانی (2 و 4)ی تیرۆر، ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له دۆسییه‌كانیان به‌رده‌وامه.
PM:08:13:03/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت