وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: ته‌نیا هاوكارییه‌كانی شه‌ڕ دژی تیرۆریستانی داعش وه‌ستاون
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه، ده‌شڵێت:"ته‌نیا هاوكارییه‌كانی شه‌ڕ دژی تیرۆریستانی داعش وه‌ستاون".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*چه‌ند ڕۆژێكه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه كه گوایا هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ پێشمه‌رگه ڕاگیراون.
*ئه‌م ده‌نگۆیانه بێ بنه‌مان و پرۆسه‌ی پاڵپشتییه‌كان به‌پێی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه هاوبه‌شه‌ی له نێوان وه‌زاره‌تی جه‌نگی ئه‌مریكا و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه كه له پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌ی چاكسازی و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه واژۆ كراوه.
*ته‌نیا هاوكارییه‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش وه‌ستاون، ئه‌ویش به‌هۆی سنووداربوون و كه‌مبوونه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی تیرۆریستانی داعش.
*هاوكارییه دارایی و لۆجیستییه‌كانی ئه‌مریكا، كه به‌پێی خشته‌یه‌كی كاتیی دیاریكراو، ڕێكخراون، دوا كاتی كۆتاییهاتنی ئه‌م لێكتێگه‌یشتنه، مانگی نۆی ساڵی 2026ه.
*چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له ماوه‌ی ئاینده‌دا، گفتوگۆكردن بۆ واژۆكردنی لێكتێگه‌یشتنێكی نوێ له نێوان هه‌ردوولادا بێته ئاراوه.
PM:05:03:03/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت