لەسەر پێدانی موچەی مانگی 4 زانیاریی نوێ بڵاودەکرێتەوە


وێستگەنیوز-

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، وردبینی لیستی موچە هیچ کێشەیەکی تێدا نییە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا پارەکە ڕەوانە بکرێت.

لەمبارەوە سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی یەکێتی بە میدیای حیزبەکەی راگەیاند، "وردبینی لیستی موچەی مانگی 4 بە تەواوی کۆتایی هاتووە و هیچ ئاستەنگێک لەبەردەم ناردنیدا نەماوە، چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ گەیشتنی پارەکە، دەستبەجێ دەست بە دابەشکردنی بکرێت".

بە پێی زانیارییەکان لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنی نێوان هەولێر و بەغدا، نزیکەی 80 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی مانگی 4 کۆکراوەتەوە و ئەگەری زۆرە ئەمڕۆ بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق. دوای گەیشتنی داهاتە نانەوتییەکان، پرۆسەی پێداچوونەوەی کۆتایی تەنها یەک رۆژ دەخایەنێت و پاشان تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، بڕیاری خەرجکردنی موچەکە واژۆ دەکات.

لەگەڵ گەیشتنی تەموێلەکە بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندی، لیستی مووچە ڕادەگەیەنرێت و لە ماوەی دوو بۆ سێ رۆژدا تەواوی موچە دابەش دەکرێت.


PM:02:11:03/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 4408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت