وادەی بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما راگەیەنرا
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و
بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو دەکات و پلەکانی گەرما
بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ ئاشکرا دەکات.
بە پێی ئەو پێشبینییە ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی ئایاری 2026 کەشوهەوا گشتی سەنتەری پارێزگاکان
و قەزاو ناحیەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان ئاسمانیان نیمچە هەور دەبێت بە درێژای کاتەکان .ئەمڕۆ بەراوورد
بە دوێنێ پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە و خێرای باش زیاد دەکات سەبارەت بە باران بارین
پێشبینی بارانی بەهاری لە هەندێ ناوچەی شاخاوی هەیە لە ماوەیەکی کورت خایەن ,ناوچە
سنووریەکانی ئیدارەی زاخۆ و پارێزگای دهۆکئەگەری چەند تاوە بارانێکی کورت خایەنی دەبێت .
پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە
بە (2-4) پلەی سیلیزی بەراوررد بە پلەکانی
دوێنێ .
هەولێر: 29 پلەی سیلیزی
پیرمام: 24 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 28 پلەی سیلیزی
دهۆک: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 30 پلەی سیلیزی
هەروەها سبەى دووشەممە 4ی ئایار لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەکی
سارد بۆ سەر ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاویەکانوە بارستە هەوایەکی نیمچە سارد و فێنک بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی تری هەرێم
ئاسمانی هەرێم بەردەوام نیمچە هەور دەبێت ئەگەری باران بارین و تەزرە بارین لەسەر
ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاوییەکان هەیە بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری لەگەڵ
بوونی هەورە تریشقە لە هەندێ کاتی دوای نیوەڕۆ. پێشبینی باران بۆ سەنتەری پارێزگاکان لاوازە بەڵام لە کاتی بوونی دڵۆپە
باران بەهۆی بوونی بارستە هەوایەکی تێکەڵ بە تۆزوخۆڵ لە چینەکانی سەرەوە ئەگەری
دابارینی ئەو تۆزوخۆڵە هەیە بە تێکەڵی لەگەڵ باران ,سبەی پلەکانی گەرما بە نزیکەی
(6-8) پلە لە سەنتەری پارێزگاکان و وە نزیکەی (7-9)پلەی سیلیزی لە ناوچە شاخاوییەکان
و سنوورییەکان نزم دەبێتەوە.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە چەند پلەیەک بەراوورد بە پلەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو
بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
پیرمام: 17 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی
هەروەها هاتووە، ئەو بارستە هەوا
ساردەی لە درەنگانی ئەم شەو یەک شەممەڕوو
لە ناوچەکەمان دەکات پلەکانی گەرما نزم دەکاتەوە بە چەند پلەیەک ,کاریگەری ئەو
بارستە هەوا ساردە بریتی دەبێت لە ( بەفر بارین لەسەر لووتکەی شاخە بەرزە سنوورییەکان
– تەرزە بارین لە هەندێ ناوچەی شاخاوی بەرز و بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لە چینە بەرزەکانی
کەشی هەرێم و بەشەکانی باشووری هەرێم ) .کاریگەری ئەو بارستە هەوا ساردە تا چەند ڕۆژێک لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە .
AM:11:41:03/05/2026
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت