د. ئازاد مستەفا: بۆ كردنەوەی چاودێری چڕ لە هەڵەبجە دامەزراندنی 30 پەرستار رەتکرایەوە و لە دهۆک 23 پەرستار دامەزراوە
وێستگەنیوز-
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، "بەرێوەبەرایەتیمان مانگی 1ی 2026 بۆ كردنەوەی چاودێری چڕ لە هەڵەبجە كە نیەتی, داوای دامەزراندنی 30 پەرستاری كرد نووسراوەكەیان وەڵام داینەوە دامەزراندن بە هەموو شێوازێك راگیراوە، بەڵام بە فەرمانێكی نهێنی بۆ دهۆك 23 پەرستار دامەزراوە (پیرۆزیان بێت)".
ئاماژەی بەوەکردووە، "من بۆ خۆم شەرمەزارم بەرامبەر خوێنی شەهیدان و ئەو كێلانەی گۆرەكەیان كە ئێوە تەنها لە شاشەی تیڤیەكانەوە بینیوتانە".
د. ئازاد مستەفا دەڵێت، "خوای شەهیدانی هەڵەبجە و هەناسەی تووندی بەركەوتوانی بتانگرێت، بەم رق و كینەیەتان بەرامبەر شارەكەمان ئەوەندەی تر شكستخواردوو تر دێنە پێش چاومان".
PM:08:53:02/05/2026
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت