شاسوار عەبدولواحید و عەلی زەیدی جەختیان لەسەر پێویستی یەکڕیزی نیشتمانی کردەوە


وێستگەنیوز-

ئێوارە ئەمڕۆ شەممە 2ی ئایاری 2026، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ سلێمانی لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبووەوە.


نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق بڵاویکردەوە، لە میانی دیدارەکەدا تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی وڵاتیان کرد.

هەردوولا جەختیان کردەوە لە سەر پێویستی یەکڕیزی نیشتمانی و یەکخستنی هەوڵەکان، بۆ خێرا کردن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ، بۆ ئەوەی بەشدار بێت لە پتەوکردنی سەقامگیری و بەدیهێنانی هیوا و خواستەکانی گەلی عێراق.


PM:07:56:02/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت