رێبوار ئه‌وڕه‌حمان: ده‌بێت ئه‌وله‌ویه‌تی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه بێت
وێستگه‌نیوز -
رێبوار ئه‌وڕه‌حمان جێگری سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان:
*راشكاوانه بۆچوونی خۆمان گه‌یانده عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو و داوامان لێكردووه كێشه‌كانی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكات.
*له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لێكتێگهیشتنێكمان هه‌یه و ره‌شنووسی رێككه‌وتننامه‌كه‌ی خۆمان داوه‌ته برایانی یه‌كێتی.
*له چه‌ند رۆژی داهاتوو ره‌نگه دانیشتنێكی تر بكرێت له‌سه‌ر ره‌شنووسه‌كه و وه‌ڵامی ئه‌وان وه‌رده‌گرینه‌وه.
*ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كه ئیشه‌ڵا ئیمزاكرا تیایدا هاتووه كه له هه‌رێم و له به‌غداش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی پێكه‌وه كارده‌كه‌ین.
*ده‌بێت ئه‌وله‌ویه‌تی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بێت.
هێشتا بڕیارمان نه‌داوه به‌شداری حكومه‌تی نوێی عێراق بكه‌ین.
*پشتیوانی ئه‌و حكومه‌ته ده‌كه‌ین كه كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات.
PM:07:30:02/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت