ناوه‌ندی ئه‌كادیمیی توێژینه‌وه‌ی نیشتمانی "ACNS" هه‌ڵبژاردنی خۆی ئه‌نجامدا
وێستگەنیوز-
به مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی كار‌و ئه‌ركه زانستی و ئه‌كادیمی و رووناكبیرییهكانی خۆی، ناوه‌ندی ئه‌كادیمیی توێژنه‌وه‌ی نیشتمانی ACNS كه ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌ی زاستی و ئهكادیمییهو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه مۆڵه‌تی كاركردنی هه‌یه‌و ژماره‌یه‌ك له ئه‌كادیمیان و مامۆستایانی زانكۆ ئه‌ندامن تێیدا، رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتیی ناوه‌نده‌كه‌و نوێنه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری ناوخۆ له پارێزگای سلێمانی و نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تیی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی، له هۆڵی مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیریی زانكۆی سلێمانی هه‌ڵبژاردنی خۆی ئه‌نجامدا.
له‌و پرۆسه‌یه‌دا كه به شێوه‌یه‌كی دیموكراتییانه به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ریه‌ك له پ. د. پۆڵا ئازاد خانه‌قا به سه‌رۆكی ناوه‌نده‌كه‌و پ.د. پاڤێ جه‌میل ئه‌حمه‌د به جێگری سه‌رۆك هه‌ڵبژێردران.
پاشان هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ناوه‌نده‌كه به‌ڕێوه‌چوو و هه‌ریه‌كه له پ.د.عه‌باس مسته‌فا عه‌باس، پ.ی.د.كاروان عه‌لی قادر، پ.ی.د.سۆز حه‌مید ئه‌حمه‌د، پ.ی.د.میران جه‌لال محه‌مه‌د، د.عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا، بوون به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن و هه‌ریه‌كه له پ.ی.د.دیڤان عوسمان حسێن و د.هیوا مه‌حمود غه‌فور-یش بوونه ئه‌ندانی یه‌ده‌كی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن.
PM:02:09:02/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت