لە دهۆک شەڕ روویدا و چەند کەسێک کوژران و بریندار بوون
وێستگەنیوز-
لە سنوری پارێزگای دهۆک لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی، شەڕ لەنێوان
چەند کەسێک روویدا و بەهۆیەوە قوربانی لێکەوتەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان سێ
کەس کوژراون.
سەردار شێخ یەحیا، قایمقامی قەزای شێخان، رایگەیاند: ئێوارەی
ئەمڕۆ لە گوندی ئێسیانی سەر بە ناحیەی باعەدرێ لە قەزای شێخان لە سنوری پارێزگای
دهۆک، رووداوێکی تەقەکردن روویداوە و کوژراو و بریندار هەیە.
وتیشی: رووداوەکە لەسەر کێشەیەکی کۆن بووە و تائێستا ژمارەی
کوژراو و بریندارەکان دیار نییە، بەڵام پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ هێورکردنەوەی
دۆخەکە و لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە.
سەبارەت بە قوربانییەکانی ئەم رووداوە رێزان میرزا بەگ، بەڕێوەبەری
ناحیەی باعەدرێ لە سنووری دهۆک، رایگەیاند: لە رووداوەکە سێ کەس کوژراون کە یەکێکیان ژنە و کەسێکی
دیکەش بریندار بووە.
بە پێی زانیارییەکان بکوژەکە نیشتەجێی وڵاتی ئەڵمانیایە و تازە گەڕاوەتەوە و پێشتریش هەڕەشەی کوشتنی لێکردبوون.
PM:09:25:01/05/2026
ئهم بابهته 480
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت