سەبارەت بە دابەشکردنی غازی ماڵان ئاگادارییەک بڵاودەکرێتەوە
وێستگەنیوز-
لیژنەی سوتەمەنی قایمقامیەتی
هەڵەبجە ناو و ژمارەی چەند بریکار بڵاودەکاتەوە و هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
رۆژی شەممە ٢ی ئایار سەردانی ئەو بریکارانە بکەن.
بەپێی ئاگادارییەکی لیژنەی
سووتەمەنی قایمقامیەتی هەڵەبجە، هاوڵاتییانی پارێزگای هەڵەبجە ئاگادار
دەکرێنەوە سبەینێ شەممە، کاتژمێر هەشتی سەرلەبەیانی غاز دابەش دەکرێت بەسەر ئەو ماڵانەی
کە ناویان لای ئەو بریکارانەیە کەلە لیستەکەدا هاتووە، هەرماڵێک یەک بتڵ غازی پێ
دەدرێت.
دەشڵێت: داوا لە هاوڵاتییان
دەکەین بە هیچ شێوەیەک سەردانی کارگەکان نەکەن، چونکە لەوێ بتڵەغاز بە هیچ کەسێک
نادرێت، هەر هاووڵاتییەکیش تا کاتژمێر 11 ئامادەنەبێت مافی دەفەوتێت.
PM:05:04:01/05/2026
ئهم بابهته 428
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت